TR KU SO
FB X
Kurdistan

تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 30 Haziran 2021 22:39

پەیامی کورد       ...    تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ ٩٤٠٨ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ٧٢٣ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ٥٤٩ تووشبووش چاكبوونه‌وه‌، ٦ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە .
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٩٤٠٨ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ٧٢٣ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، كه‌ ١٦٤ له‌ هه‌ولێر، ٢٤١ له‌ سلێمانی، ٢٨٦ له‌ دهۆك، ٣٢ له‌ گه‌رمیان بوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ٥٤٩ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ٦ كه‌سیش گیانیان لەدەستداوە ، ٥ كه‌س له‌ سلێمانی و كه‌سێكیشیان له‌ هه‌ولێر بوو

Paylas: