TR KU SO
FB X
Kurdistan

تەندرووستی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی نوێ ڕێکاری گرینگ و تووند دەگرێتەبەر

سارا
Yazar
📅 21 Şubat 2021 17:39

پەیامی کورد      ...   تەندرووستی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی نوێ ڕێکاری گرینگ و تووند دەگرێتەبەر

 ووتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لەم هەفتەیەدا لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤیرووسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و، بڕیاری گرینگ دەردەكرێت.

د. ئاسۆ حەوێزی، لە لێدوانێكی تایبەتدا ڕایگەیاند، بڕیارە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤیرووسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان سبەی دووشەممە، یاخود رۆژی سێشەممە، لەبارەی دۆخی ڤیرووسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

ووتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ووتیشی: "ژمارەیەك بڕیاری نوێ دەردەچن، بە تایبەت سەبارەت بەو خەڵكەی كە لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن، پێشنیازیشمان كردووە كە رێكارێك ببینینەوە بۆ ئەوەی ئەوانەی كە دێنە ناو هەرێمی كوردستان، بە شێوەی تەندرووست بێنە ناوەوە، بۆ هاووڵاتیانی خۆشمان پێمان وایە رێكار و رێنماییەكان هەمان ئەوانەی پێشوون، بەڵام هەندێك توند دەكرێنەوە و هەڵمەتەكانی هۆشیاری بە بەردەوامی بڵاو دەكرێنەوە، هەروەك چۆن لە مانگی ٩ی ساڵی پارەوە دەستمان پێكردووە".

حەوێزی، لەبارەی دەركردنی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان، ووتی: "هیچ شتێكی وەها لە ئارادا نییە".

Paylas: