تەنها تورکیا ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا نەکردووەتەوە
بەوتەی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، تا ئێستا حكومه‌تی توركیا هیچ وه‌ڵامێكی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی نه‌داوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی فڕۆكه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیدا.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، تاهیر عه‌بدوڵڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕایگەیاندووە، کە حكومه‌تی بەغدا به‌رپرسی یه‌كه‌مه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی داخستنی ئاسمانی توركیا به‌ڕووی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە تورکیا تاكه وڵاتە كه تائێستا ئاسمانی خۆی به‌ڕووی گه‌شتی فڕۆكه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیدا نه‌كردووەته‌وه له‌دوای بڕیاری كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا.
تاهیر عه‌بدوڵڵا دەشڵێت، چه‌ندین هه‌وڵ له‌ئاسته جیاوازه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقی لەڕێگای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق دراوه، به‌ڵام تا ئێستاش توركیا سوره له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی كه ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی ئه‌و فڕۆكانه نه‌كاته‌وه كه له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیه‌وه ده‌رده‌چن یاخود ئه‌و فڕۆكانه‌ی ده‌یانه‌وێت بێنه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی."
جەختیشیکردووەتەوە، کە هیچ كێشه‌یه‌كی ئیداری و یاسایی و ته‌كنیكیش نییه و سه‌لامه‌تی ته‌واو بۆ هه‌موو فڕۆكه توركییه‌كان دابین.