TR KU SO
FB X
Kurdistan

٨ ڕۆژی تەواو قەدەغەی گشتی ڕاگەێندرا

سارا
Yazar
📅 17 Mayıs 2020 14:01

پەیامی کورد    ...    ٨ ڕۆژی تەواو قەدەغەی گشتی ڕاگەێندرا

وەک هەنگاوێک بۆ رێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا، حکومەتی عێراق بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ قەدەغەی تەواوی هاتووچۆی راگەیاند.
حکوومەتی عێراق لەراگەێندراوێکدا ئاشکرایکرد، وەک هەنگاوێک بۆ رێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا بەتایبەتیش دوای ئەوەی لەڕۆژانی ڕابردوو بەئاستێکی مەترسیدار تووشبوون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە، بڕیاردرا بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆ لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان جێبەجێبکرێت.
بەپێی ڕاگەێندراوەکە، بڕیارەکە لە رۆژی هەینی داهاتووەوە جێبەجێدەکرێت و رۆژانی جەژنیش دەگرێتەوە.
تائێستا لەعێراق سێ هەزار و ٢٦٠ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ١٢١ کەسیش بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیانلەدەستداوە، هاوکات دوو هەزار و ١٢٦ تووشبووش چاکبوونەتەوە.

Paylas: