یەکێتی ڕێوشوێنی توند بەرامبەر ئاڵا تاڵەبانی دەگرێتەبەر
مەکتەبی سیاسی یەکێتی رێوشوێنی توند بەرامبەر ئاڵا تاڵەبانی دەگرێتەبەر، لەبەرئەوەی پەیوەندی بە لیستێکی سونی عەرەبیەوە کردووە.
بەپێی بڕیارێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە بەرواری 17ی نیسانی لەسەرە، بڕیاردراوە ئاڵا تەحسین تاڵەبانی لە ئەندامێتی سەرکردایەتی تەجمید دەکرێت تا بەستنی کۆنگرە.
هەروەها لەو نووسراوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دا هاتووە "هەموو ئەو ماڵوموڵکانەی لەلایەن یەکێتی یەوە پێیدراوە، لێی دەسەنرێتەوە”.
نوسراوەکە ئاماژە بۆ کۆبوونەوەی 5ی نیسانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەکات، کە لەوکۆبوونەوەیەدا بڕیاردراوە هەر ئەندامێکی یەکێتی بۆ لیستێک کاربکات ئەوا لەریزەکانی یەکێتی دەردەکرێت.
ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی سەکردایەتی و سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، خۆی لەسەر لیستێکی سونی لەبەغدا پاڵاوتووە، ئەمەش بۆتە مایەی نیگەرانی کادیرانی یەکێتی و خەڵک.