TR KU SO
FB X
Kurdistan

تەرمی 16 کۆچبەری كورد گەڕێندرانەوە هەولێر

Navas Jan
Admin
📅 26 Aralık 2021 13:44

پەیامی کورد … تەرمی 16 کۆچبەری كورد گەڕێندرانەوە هەولێر

پاش زیاتر لە مانگێك لە خنكانیان و دوای دوو جار لە دواخستنی گەڕانەوەی تەرمەکانیان لە ئیستەنبووڵەوە بۆ هەولێر، شەوی رابردوو تەرمی 16 کۆچبەری کورد کە لە نۆکەندی ئینگلیز خنکابوون گەڕێندرانەوە هەولێر.

كاتژمێر 2:23 خولەكی شەوی رابردوو  تەرمی ئەو 16 کۆچبەرەی كە لە نۆكەندی ئینگلیز بەلەمەكەیان نوقم بووبوو، لە ئیستەنبووڵەوە گەڕێندرانەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

جێگەی باسە،رۆژی 24-11-2021 بەلەمێکی کۆچبەران كە بەشێكی زۆریان كورد بوون، لە نۆکەندی ئینگلیز نوقم بوو و پاش زیاتر لە مانگێك تەرمەكانیان گەڕێندرایەوە هەرێمی كوردستان.

Paylas: