Kurdistan
تەرمی ژنێک لە زاخۆ دۆزرایەوە
پەیامی کورد... تەرمی ژنێک لە زاخۆ دۆزرایەوە
تەرمی ژنێک لە گوندی حەسەن ڕەشۆ لە زاخۆ دۆزرایەوە، تەرمەکەشی ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە و لێکۆڵینەوە لەسەری بەردەوامە.
لەمبارەیەوە پۆلیسی زاخۆ ڕایگەیاند، تەرمی ژنێکی تەمەن ٤٢ ساڵان لە گوندی "حەسەن ڕەشۆ" لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، کە خەڵکی زاخۆ نییە بە کوژراوی دۆزرایەوە.
هاوکات، ژنەکە زەبرێکی قورس بەر سەری کەوتووە و وا دەردەکەوێت بەم هۆیەوە گیانی لەدەست دابێت.
شایەنی باسە تەرمی ژنەکەش ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە.