TR KU SO
FB X
Kurdistan

تەرمی ئەو چوار پەنابەرە کوردەی لە کورواتیا گیانیان لە دەست دا دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان

Navas Jan
Admin
📅 30 Mart 2021 16:02

پەیامی کورد … تەرمی ئەو چوار پەنابەرە کوردەی لە کورواتیا گیانیان لە دەست دا دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان

 

حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، لەسەر ئەركی سەرۆكی حكومەت تەرمی ئەو چوار پەنابەرە كوردەی ڕۆژئاوای كوردستان دەگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان كە لە وڵاتێكی ئەوروپا لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدابوو.

 

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئازار، نوسینگەی ڕاگەیاندنی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، “تەرمی ئەو چوار پەنابەرە کوردەی ڕۆژئاوای کوردستان، کە لە کرواتیا لە ڕوداوێکی ھاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا، لەسەر ئەرکی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان”.

 

هەفتەی ڕابردوو، بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێکەوە، کە پەنابەران خۆیان تیایدا حەشاردابوو، لە کرواتیا چوار پەنابەری كوردی ڕۆژئاوای كوردستان گیانیان لەدەستدا.

Paylas: