TR KU SO
FB X
Kurdistan

کۆتێرس: ناتوانم هیچ بۆ ئێران بکەم

Navas Jan
Admin
📅 20 Eylül 2020 15:42

 

پەیامی کورد ... کۆتێرس: ناتوانم هیچ بۆ ئێران بکەم

 

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیامێکی ناڕاستەوخۆ بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەنێرێت و پێیان دەڵێت کە ناتوانێ هیچان بۆ بکات.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە٢٠ی ئەیلوول، ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، ناتوانێ هیچ رێکارێک دژی گەڕاندنەوەی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بگرێتە بەر.

 

ئەنتۆنیۆ گۆتێرس ناڕاستەوخۆ پەیامی بە ئێرانییەکان داوە و گوتوویەتی، ”ناتوانم هیچ بکەم“.

 

هەر ئەمڕۆ، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەپاندنەوەی هەموو سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی بەسەر ئێراندا، راگەیاند.

Paylas: