ته‌ندروستى هه‌رێمی کوردستان: هاتنى شه‌پۆلى كۆرۆناى هیندى ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه
پەیامی کورد … ته‌ندروستى هه‌رێمی کوردستان: هاتنى شه‌پۆلى كۆرۆناى هیندى ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه
د. ئاسۆ حه‌وێزی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ده‌ڵێت: هاتنى شه‌پۆلى ڤایرۆسى كۆرۆناى هیندى ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه و رێوشوێنى پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر.
د. ئاسۆ حه‌وێزی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی وتوه: هه‌بونی حاڵه‌تی كۆرۆناى هیندی له عێراق ره‌تكراوه‌ته‌وه و حكومه‌تی عێراق بۆ ماوه‌ی مانگێكه گه‌شته‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته راگرتوه، ئێمه‌ش به وردی چاودێری هاتنی هه‌ر ڤایرۆسێكی دیكه یان شه‌پۆلی ڤایرۆس ده‌كه‌ین و رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته به‌ر.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: پێویسته هاوڵاتیان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌هۆشیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به ڤایرۆس و پێكۆتهی ڤایرۆسه‌كه بكه‌ن و له كاتی هه‌بونی هه‌ر زانیارییه‌كدا، تا له‌لایه‌ن ده‌زگای په‌یوه‌ندیداره‌وه پشتڕاست نه‌كرێته‌وه باوه‌ڕی پێ نه‌كه‌ن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: پێویسته هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین خۆیان تۆمار بكه‌ن و جیاوازیش نییه له نێوان ئه‌و ڤاكسیانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌كار دێن.