توما چەلیک، پەرمانتەری هەدەپە بێتاوان ناسرا
پەیامی کورد … توما چەلیک، پەرمانتەری هەدەپە بێتاوان ناسرا
دادگا تاوانە قورسەكانی مێردین، حوکمی بێتاوانی بۆ پەرلەمانتارێكی سەر بە پارتی دیموكراتی گەلان (HDP) دەركرد، كە لە لایەن هاوسەرەكەیەوە داوای یاسایی لەسەر تۆمار كرابوو کە بە بۆكس هێرشی كردووەتە سەری.
توما چەلیك، پەرلەمانتاری (HDP) چەند مانگ لەمەوبەر لە لایەن هاوسەرەكەیەوە داوای یاسایی لەسەر تۆمار كرا، بەوەی لە ماڵەوە بە بۆكس هێرشی كردووەتە سەری و چاوێكی زیانی پێگەیشتووە. دادگا لێكۆڵینەوەی لەسەر دۆسیەكە كرد و لە ئەنجامدا بێتاوانیی تومای راگەیاند.
ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردووتەوە دادگای تاوانە قورسەكانی مێردین بڕیاری داوە، هیچ بەڵگەیەكی باوەڕپێكراو نەیسەلماندووە كە توما هێرشی كردبێتە سەر هاوسەرەكەی، بۆیە لەبەر لاوازیی بەڵگەكان، بێتاوانیی تومایان راگەیاند.
هەر ئەوكاتەی توما لە لایەن هاوسەرەكەیەوە بەوە تۆمەتبار كرا بە بۆكس هێرشی كردووەتە سەری، سەركردایەتی HDP داوایان لێی كرد دەست لە HDP بكێشێتەوە بەر لەوەی دەری بكەن، توماش بە فەرمی وەكوو پەرلەمانتاری هەدەپە نەما و وەكوو بێلایەنێك كاری پەرلەمانی دەكرد.
ئەوكات توما لە لێدوانێكدا گوتی: "بۆ ئەوەی پارتەكەمان HDP زیانی پێ نەگات، وەكوو ئەندامی پارت لەكار دەكێشمەوە".دادگا تاوانە قورسەكانی مێردین، حوکمی بێتاوانی بۆ پەرلەمانتارێكی سەر بە پارتی دیموكراتی گەلان (HDP) دەركرد، كە لە لایەن هاوسەرەكەیەوە داوای یاسایی لەسەر تۆمار كرابوو کە بە بۆكس هێرشی كردووەتە سەری.