TR KU SO
FB X
Kurdistan

٣ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 25 Aralık 2020 21:42

پەیامی کورد ... ٣ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

 

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند ١٦٤ تووشبووی نوێ تۆمار كراون و سێ كه‌سیش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

 

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژی رابردوودا سێ كه‌سی دیكه‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و به‌و پێیه‌ ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ په‌تای كۆرۆنا گه‌یشته‌ سێ هه‌زار و ٣٦٢.

 

هەروەها،  ١٦٤ كه‌سی دیكه‌ وه‌ك هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌ستنیشان كران. ژماره‌ی كۆی گشتیی تووشبووان گه‌یشته‌ ١٠٢ هه‌زارو ٥٨١ كه‌س، هه‌روه‌ك ٢٧٥ كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

Paylas: