Kurdistan
٢١ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد ... ٢١ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند کە له هه‌رێمى كوردستان ٦٤٠ تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى ٢ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستىی هەرێمی کوردستان ڕاگهیاندراوێكىبڵاو كرده‌وه و ڕاگه‌یاندراوە کە لە ٢٤ كاتژمێرى ڕابردوودا له هه‌رێمى كوردستان ٦٤٠ تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە، لەو ماوەیەدا ٢١ کەسیش گیانیان لە دەست داوە کە دوویان له هه‌ولێر بوون، حه‌وت كه‌سیشیان له سلێمانى بوون، هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش له دهۆك بوون، دوو كه‌س له گه‌رمیان و دوو كه‌سیش له ڕاپه‌ڕین بوون.