TR KU SO
FB X
Kurdistan

١٧ تووشبووی دیکەی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 23 Ağustos 2020 22:32

پەیامی کورد ... ١٧ تووشبووی دیکەی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٢٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٨٥٧ چاکبوونەوە و ١٧ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە٢٣ی ئاب، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٢٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ١٩٤ لە هەولێر، ١٨٩ لە دهۆک، ٩٨ لە سلێمانی، ٣١ لە گەرمیان، ١١ لە ھەڵەبجە بووە."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "٨٥٧ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ٥٧٥ لە سلێمانی (لە ماوەی دوو هەفتەدا)، ٢١٥ لە هەولێر، ٣٦ لە گەرمیان، ٣١ لە هەڵەبجە."

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، "١٧ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە ١٠ لە هەولێر، شەش لە سلێمانی، یەک لە هەڵەبجە بووە."

Paylas: