TR KU SO
FB X
Kurdistan

١٣١ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

Navas Jan
Admin
📅 19 Şubat 2021 22:22

پەیامی کورد … ١٣١ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

 

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە ١٣١ توشبووی نوێی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان تۆمارکراون، هەروەها ٨٠ توشبوو چاکبوونەتەوە و هیچ توشبوویەکیش گیانی لەدەستنەداوە.

 

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٥٧٣٥ پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش ١٣١ توشبووی نوێی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

 

ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا ٨٠ توشبوو چاکبوونەتەوە و هیچ توشبوویەکیش لەچوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستنەداوە.

Paylas: