TR KU SO
FB X
Kurdistan

تووشبوونی زیاتر لە چوار هەزار قوتابی و مامۆستا بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان

Navas Jan
Admin
📅 27 Ekim 2020 18:44

پەیامی کورد ... تووشبوونی زیاتر لە چوار هەزار قوتابی و مامۆستا بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان

 

لەسەرەتای دەسپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندنى ئەمساڵ تا ئێستا زیاتر ٤٠٠٠ مامۆستا و كارمەند و خوێندكار لە پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانی تووشی كۆرۆنابوون، کە زۆرترینیان لەپارێزگاى هەولێرن.

 

سەیوان عەلی، بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگفتوگۆیەکیدا لەگەڵ دەنگى ئەمەریکا رایگەیاند، هەرچەندە بەهۆى بایکۆتەوە تائێستا ئامارێکى وردیان سەبارەت بەتوشبونى مامۆستایان و خوێندکاران بە کۆرۆنا لەسەرتاسەرى هەرێم لەبەردەستدا نیە، بەڵام بەپێ ئامارە سەرەتاییەکان لەسەرەتاى دەستپێکردنى پرۆسەى خوێندنى ئەمساڵ لەهەردوو پارێزگاى هەولێر وسلێمانى ٤ هەزار و ٣٩١ مامۆستا و خوێندکار و فەرمانبەر توشى کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو مامۆستا لەهەولێر گیانیان لەدەستداوە.

 

بەپێى ئەو ئامارەى بریکارى وەزارەتى پەروەردە خستویەتیە روو، لە پارێزگاى هەولێر ١٧٧١ مامۆستا و ٤٤٨ فەرمانبەر و ١٤٤٣ خوێندکار توشى کۆرۆنا بوون، لە پارێزگاى سلێمانیش ٨٠٠ مامۆستا و خوێندکار توشى کۆرۆنا بوون.

 

سەبارەت بە پارێزگاى دهۆکیش بریکارى وەزارەتى پەروەردە رایگەیاندوە، تائێستا ئامارى ئەو پارێزگایەیان پێنەگەیشتوە.

Paylas: