TR KU SO
FB X
Kurdistan

تورکیا پەیامێکی هۆشداری ئاراستەی یۆنان دەکات

سارا
Yazar
📅 27 Temmuz 2020 19:17

پەیامی کورد     ...     تورکیا پەیامێکی هۆشداری ئاراستەی یۆنان دەکات

وەزارەتی بەرگری تورکیا هۆشداری دەداتە یۆنان لە بەرامبەر سووتاندنی ئاڵای ووڵاتەکەی لەلایەن چالاکوانە یۆنانییەکانەوە و رایگەیاند،  "ئەو دەستە پیسانە دەبڕدرێن" کە ئاڵای تورکیا دەسووتێنن.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئیدانەی سوتاندنی ئاڵای تورکیای کرد لە لایەن چاکوانەکانی یۆنانەوە و داوای لە ئەسیناش کرد بە زووترین کات رێکاری پێویست لەبەرامبەر ئەو کارە بگرێتەبەر.
حکوومەتی تورکیا هۆشداری دەداتە یۆنان بەوەی ئەگەر بە زووترین کات سنوورێک بۆ ئەو چاکیانەی ووڵاتەکەی دانەنێت کە لەدژی تورکیا ئەنجامدەدرێت ئەوا، "ئەو دەستە پیسانە دەبڕین کە ئاڵای ووڵاتەکە دەسووتێنن".

Paylas: