TR KU SO
FB X
Kurdistan

تورکیا ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی شاری حەسەکەی گرتووەتەوە

Navas Jan
Admin
📅 16 Aralık 2020 17:50

وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایگەیاند توركیا ئاوی خواردنەوەی لە یەك ملیۆن كەس لە پارێزگای حەسەكە گرتووەتەوە.

 

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە نامەیەكدا بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاند، توركیا ڕێگری دەكات لە گەیشتنی ئاو بۆ شاری حەسەكە كە خۆی یەك ملیۆن كەس دەدات‌و ئەو كارە جگە لە سیاسەتی هێرش و داگیركاری، تاوانێكی جەنگی دێتە ئەژمار.

 

راشیگەیاند داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكەین كە خێرا توركیا ناچار بكات ئاوی شاری حەسەكە بكاتەوە.

 

سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن شارەكانی عەفرین و سەرێكانی و گرێ سپی رۆژئاوای كوردستانیان گرتووە.

 

سەرچاوەی ئاوی سەرەكی شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان دەكەوێتە ناوچەكانی بن دەستی هێزەكانی توركیاوە، بۆیە ئاوی لە هاووڵاتیانی شارەكە گرتووەتەوە.

 

Paylas: