توركیا ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی دژی په‌كه‌كه له خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرد.
پەیامی کورد ... توركیا ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی دژی په‌كه‌كه له خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی بۆسه‌ر باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان لە چیاكانی قه‌ندیل و شەنگال و ده‌ڤه‌ری برادۆست و كەمپی مه‌خموور و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی له هه‌رێمی كوردستان بۆردومان كرد، ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی به گه‌وره ناوبردووه و فڕۆكه‌ی ئێف-16 تیایدا به‌شداره.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ده‌ڵێت، ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنه‌كه بۆ به‌رگریكردن بووه، به‌و پێیه‌ی به ووته‌ی ئەم وه‌زاره‌ته، هه‌ڕه‌شه‌كانی په‌كه‌كه له‌سه‌ر سنوور و بۆ هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌كانی پۆلیسی توركیا رۆژ به رۆژ زیاد ده‌كات.
لای خۆیه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوزی نزیك له په‌كه‌كه بۆردومانه‌كانی شه‌وی رابردووی توركیای بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان پشتڕاستكرده‌وه و ئاشكرایكردووه، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ڕژێمی توركیا هه‌ر یه‌كه له كه‌مپی مه‌خموور، هه‌رێمی شنگال، قه‌ندیل، باڵه‌یان، برادۆست و چه‌ندین ناوچه‌ی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان بوردومان كرد، تا ئێستا زیانه‌كانی بۆردومانه‌كان دیار نین.