TR KU SO
FB X
Kurdistan

٩٤ توشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

Navas Jan
Admin
📅 26 Ocak 2021 00:37

پەیامی کورد ... ٩٤ توشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

 

وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەدوێنێوە تائێستا زیاتر لە ٩٤  كەس تووشبوون و زیاتر لە ٩٣٧ تووشبوون چاكبوونەوە.

 

وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٩٤ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون (١٥ هەولێر، ٢٦ سلێمانی، ٤٨ دهۆك، ٥ گەرمیان)، ٩٣٧ تووشبووش چاكبوونەوە (٣٣٣ هەولێر، ١٧٢ سلێمانی، ٣٦١ دهۆك، ٣٣ گەرمیان، ٣٨ ڕاپەڕین)، یەک تووشبووش لە دهۆك گیانی لەدەستداوە.

 

بەپێی ئامارەكە كۆی تووشبوان گەیشتە ١٠٥ هەزار و ٧٠٢ كەس، ٩٤ هەزار و ٤٢٧ تووشبوو چاكبوونەوە و ٣ هەزار و ٤٥٧ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

Paylas: