TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڤیزە لەنێوان عیراق و تورکیا هەڵگیرا

Navas Jan
Admin
📅 20 Aralık 2020 01:06

پەیامی کورد ... ڤیزە لەنێوان عیراق و تورکیا هەڵگیرا

 

باڵیۆزی عیراق لەتورکیا ڕایگەیاند،  یەکێک لەئەنجامە هەر گرنگەکانی کۆبوونەوەکەی کازمی و ئەردۆغان بریتی بوو لەوەی بگەڕێنەوە بۆ پەیمانی ساڵی ٢٠٠٩ ، کە دەبێتە هۆی هەڵگرتنی ڤیزەی نێوان عیراق و تورکیا.

 

 

 

حەسەن جەنابی، باڵیۆزی عیراق لەتورکیا ڕایگەیاند، یەکێک لەئەنجامە هەرە گرنگەکانی کۆبوونەوەکەی کازمی و ئەردۆغان بریتی بوو، لەوەی بگەڕێنەوە بۆ پەیمانی ساڵی ٢٠٠٩ ، کە دەبێتە هۆی هەڵگرتنی ڤیزەی نێوان عیراق و تورکیا.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، لەساڵی نوێیوە ڤیزە لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەڵدەگیرێت.

 

ئەوەشی خستەڕوو، هاتوچۆی هاوڵاتییان لەنێوان هەردوو وڵاتدا دژواربوو و ئاستەنگی دروستدەبوو، بەڵام ئەم گەشەسەندنەی پەیوەندییەکان لەسایەی پشتگیری سیاسی و سەردانەکەی کازمی بۆ تورکیا هاتە ئاراوە.

 

ڕۆژی پێنج شەممە سەرۆک وەزیرانی عیراق و سەرۆک کۆماری تورکیا لەتورکیا کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا و جەخت لەپتەوکردنی پەیوەندییەکان کرایەوە.

Paylas: