زانکۆی کۆبانێ دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە
بەهاوکاری دەوڵەمەند و سەرمایەدارانی کورد لە تاراوگە و هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان، دامەزراوەی هێڤی دەستی کرد بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی بنیادنانی (زانکۆی کۆبانێ) و کر دەکەوێتە باشووری شاری کۆبانێوە.
بەپێی زانیارییەکان زانکۆی کۆبانێ لەسەر رووبەری (٣٥٠) هەزار مەتر و بە پێنج قۆناغ تەواو دەبێت، لە قۆناغی یەکەمیدا لەسەر رووبەری (٣٠) هەزار مەتر سێ باڵەخانەی پێنج هەزار مەتری دروست دەکرێن و دەتوانێت نزیکەی (٥) هەزار قوتابی بگرێتە خۆی و ماوەی کارکردن تیایدا دوو سال دەخایەنێت و بڕی (٧) ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکراوە .
تا ئێستا (١٠٠) دکتۆر و پرۆفیسۆر و ئەکادیمی کورد لە تاراوگە ئامادەییان دەربڕیوە بۆ ماوەی ٤ - ٥ ساڵ بە خۆبەخشی لەو زانکۆیەدا کاربکەن و خوێندن لە هەموو بەشەکانی بە زمانەکانی کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی دەبێت و خوێندن بە خۆڕاییە بۆ هەمووانەو خولی دەرچوون لەو زانکۆیەدا ماوەکەی پێنج ساڵە .