Kurdistan
زانکۆی ئەلبێرتای کەنەدا دکتۆرای شانازیی بە جەلال بەرزنجیی شاعیر بەخشی
پەیامی کورد... زانکۆی ئەلبێرتای کەنەدا دکتۆرای شانازیی بە جەلال بەرزنجیی شاعیر بەخشی
شاعیری کورد جەلال بەرزنجی لە ئەکاونتی فەیسبووکی خۆی ڕایگەیاند، زانکۆی ئەلبێرتای کەنەدا دکتۆرای شانازیی پێ بەخشیوە و ئەویش وتارێکی بە ئامادەبوانی ڕێوڕەسمەکە پێشکەش کردووە.
جەلال بەرزنجی نووسیویەتی، ڕۆژی 23/11/2022 لە ڕێوڕەسمێکدا زانکۆی ئەلبێرتای کەنەدا دکتۆرای شانازیی پێ بەخشیوە کە ''بەرزترین پلەی زانکۆکەیە'' و ئەویش وتارێکی بۆ دەرچوانی خوێندنی باڵا و ئامادەبوانی ڕێوڕەسمەکە خوێندووەتەوە کە بەشێکی بە زمانی ئینگلیزی و بەڤیدیۆ بڵاو کردووەتەوە.