TR KU SO
FB X
Kurdistan

زەوی و زاری خەڵکی سنە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە دەسووتێنرێت

سارا
Yazar
📅 03 Ekim 2018 14:13

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ، لە درێژەی ئەزیەت و ئازاری خەڵکی کوردستان بە دەستی بەکرێگیراوانی ڕژیمەوە، کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، ١ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨، بەکرێگیراوێکی ناوزڕاوی ڕژیم لە شاری سنە بە ناوی تارێق سەراجەدینی، ئەندامی ئێستێخباراتی سوپای پاسدارانی ئەو شارە، لە بەرچاوی خەڵکەوە ئاگری لە دەشتێک بە ناوی "دێکۆن" لە نزیک گوندی " قەڵاشێخان "ی سەر بە ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە بەردا کە بەو هۆیەوە بەشێکی زۆر لە سرووشت و زەوی و زاری خەلکی ناوچەکە لە ئاگردا سووتا.

هاوکات ئەم ئەندامەی سوپای ڕژیم هەڕەشەی لە خەڵکی ناوچەکەش کردووە کە هیچ کەس بۆی نییە هەوڵ بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بدات، لە ئەگەری سەرپێچی خەڵک ، خۆی بڕیاری سزادانیان دەدات.

بە ووتەی خەڵکی شاری سنە ، ئەم ئەندامەی سوپای ڕژیم یەکەم جاری نییە ئەزیەت و ئازاری خەڵکی ناوچەکە دەدات ، هەروەها ناوبراو تا ئێستا بۆ جارێکیش لە سەر ئەم کارە سەرەڕۆیانەی لە دژی خەلکی کوردستان، بانگهێشت و لێپرسینەوەی لە گەڵ نەکراوە .

Paylas: