TR KU SO
FB X
Kurdistan

زۆربەی ئەو شەقامانەی تێک چوونە قیرتاو دەکرێنەوە

سارا
Yazar
📅 26 Mart 2020 20:53

پەیامی کورد     ...    سەرۆكی شارەوانی هەولێر رایگەیاند: "دوای قەدەغەكردنی هاتوچۆ، بە دەرفەتمان زانی ئەو شوێنانەی لە ناوشار تێك چوونە، هەموویان قیرتاو بكەین و تاوەكو ئێستاش ٥٠٠ تۆن قیرمان بەكار هێناوە و بەردەوامیشین".

عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانی هەولێر  ڕایگەیاند : "لەبەر ئەوەی ئێستا قەدەغەی هاتووچۆیە، بە پێویستمان زانی هەر شوێنێك لە شەقامەكان تێك چووبێت، قیرتاوی بكەینەوە، لە شەقامی ٦٠مەترییشەوە دەستمان پێكرد و تا ئێستا ٥٠٠ تۆن قیرمان بەكار هێناوە و لە قیرتاوكردنی شەقامەكانیش بەردەوامین".

سەرۆكی شارەوانی هەولێر گوتیشی: "لە ئێستادا گەیشتووینەتە شەقامی ٣٠مەتری و لەوێ شوێنەكان چاك دەكەینەوە و دەمانەوێت تا قەدەغەكردنی هاتووچۆ بەردەوامە، هەموو شوێنەكان چاك بكەینەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی هیچ شوێنێك لە هەولێر نەمێنێت لە شەقامەكان چاڵی هەبێت یان تێك چووبێت".

دەشڵێ: "كاری زۆر باشمان كردووە و زۆری نەماوە كارەكانمان تەواو بكەین، هەموو رێگا خراپەكانی ناو شاریش چاك دەكەینەوە".

Paylas: