TR KU SO
FB X
Kurdistan

پزیشکێکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی کرۆنا گیانی لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 05 Aralık 2020 22:33

پەیامی کورد ... پزیشکێکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی کرۆنا گیانی لە دەست دا

 

پزیشکێکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانی لە دەست دا.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، ڕۆژی هەینی ٤ی دێسامبری ٢٠٢٠، پزیشکێکی کورد بە ناوی شیوا فەریدی تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی شاری ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانی لە دەست داوە.

 

شیوا فەریدی دانیشتووی شاری کامێران بووە و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تاران گیانی لە دەست داوە.

 

 

شیوا فەریدی یەکێک لە بلیمەتەکانی کورد و ئەندامی ناوەندی بلیمەتەکانی پارێزگای سنە و یەکێک لەو کەسانە بووە کە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بێ وچان هەوڵی داوە بۆ پاراستنی خەڵکی کوردستان لە پەتای کۆرۆنا، کە دواجار هەر بە هۆی ئەو پەتایە گیانی لە دەست دا.

ناوبراو ١٠ ساڵ پێش لە کۆنکووری سەرانسەری ئێران پلەی سێهەمی بەدەست هێنابوو و چوبووە زانکۆ.

 

جێگای ئاماژەیە کە د. شیوا فەریدی کچەزای خوالێخۆشبوو میرزا ئەحمەد داواشی، شاعیری ناسراوی خەڵکی ڕوانسەرە.

Paylas: