TR KU SO
FB X
Kurdistan

"ھێزی تایبەتی کریستیانەکان لە دەشتی نەینەوا جێگیر کرا"

سارا
Yazar
📅 05 Ekim 2019 21:02

پەیامی کورد    ...    لە ھەندێ ناوچەی دەشتی نەینەوا ھێزی پاراستنی کریستیانەکان (FPN) جێگیر کراوە، نوێنەرێکی کریستیانەکانەکانیش دەڵێ، لە ھەندێ ناوچە حەشدی شەعبی  ڕێگە بە گەڕانەوەی کریستیانەکان نادات.

فەرید یەعقووب، نوێنەرێ کریستیانەکان لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاند: "لە حەمدانیە و ھەندێ شوێنی دیکەی دەشتی نەینەوا ھێزی پاراستنی دەشتی نەینەوا، کە تایبەتە بە کریستیانەکان، جێگیر کراوە و ڕەوشی ئەمنی ئەو ناوچانە جێگیرە و ھێزەکەی کریستیانەکان ڕۆڵی ھەبووە لە گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ھەندێ ناوچەی دەشتی نەینەوا."

ئەو نوێنەرەی کریستیان دەشڵێت: "ڕادەستکردنی مەلەفی ئەمنی دەشتی نەینەوا بە ھێزی پاراستنی کریستیانەکان کارێکی گرینگە، چوونکە خۆیان دەتوانن پارێزگاری لە خۆیان بکەن، نەک وەکو ھەندێ ناوچە، کە ھێزەکانی عێراق خۆیان بەشێکن لە هۆکاری نانەوەی بشێوی."

فەرید یەعقووب ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "لە شارۆچکەی بەرتللە و تلکێف ڕەوشی کریستیانەکان خراپە و ڕێگە نادرێت خەڵکی ئەو ناوچانە بگەڕێنەوە بۆسەر شوێنی خۆیان و زۆری کێشە تێدایە، چونکە ھێزەکانی حەشدی شەعبی دەستیان بەسەردا گرتووە و زەوی کریستیانەکان کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت، بەبێ ئەوەی خاوەنەکەیان ئاگاداری ھیچ بێت، بێگومان بازرگانیکردن بە زەوی کریستیانەکانەوە کاریگەریی لەسەر پاشەڕۆژی کریستیانەکان دەبێت."

Paylas: