TR KU SO
FB X
Kurdistan

زیاتر لە 200 هەزار پەنجەماسی خرایەناو دەریاچەی دەربەندیخانەوە

Navas Jan
Admin
📅 27 Temmuz 2023 21:15

پەیامی کورد... زیاتر لە 200 هەزار پەنجەماسی خرایەناو دەریاچەی دەربەندیخانەوە

زیاتر لە 200 هەزار پەنجەماسی خرایەناو دەریاچەی دەربەندیخانەوە و بۆ پاراستنیشی بڕیاردرا راوكردن بۆ ماوەی هەفتەیەك قەدەغە بكرێت.

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند، ئەمڕۆ بڕی زیاتر لە 200 هەزار پەنجەماسی کە لەسەر داوای قائیمقامی دەربەندیخان لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دابینکرابوو، خرایە ناو دەریاچەی دەربەندیخانەوە.

هاوكات دوای دابینکردنی ئەو پەنجەماسی-یانە بڕیاریشدرا لە ئەمڕۆوە تا 3ی ئاب راوکردن بە تۆڕی ورد و بچوک لە دەریاچەکەدا قەدەغەبكرێت.

قائیمقامیەتی دەربەندیخان ئەوەشی خستەڕوو، هەنگاوەكەی ئەمڕۆیان رۆڵی دەبێت لە زیادبوونی سامانی ماسی لە دەریاچەکەدا.

Paylas: