زیاتر لە سێ هەزار پێشمەرگە پلەکەی بەرز دەکرێتەوە
پەیامی کورد... زیاتر لە سێ هەزار پێشمەرگە پلەکەی بەرز دەکرێتەوە
پلەی زیاتر لە سێ هەزار پێشمەرگە بەرز دەکرێتەوە، کە تایبەتە بە خشتەی ئەیلوولی ٢٠٢٢ و بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگەش وردەکارییەکەی دەخاتە ڕوو.
میران بەکر، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "لەسەر ڕاسپاردەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم، بۆ ڕێکخستنەوەی خشتەی پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان و پلەدارانی پێشمەرگە، بە فەرمانی ژمارە ١٦٦٤٣ لەرۆژی ١١/٩/٢٠٢٢، خشتەی ئەیلوولی پلە بەرزکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە کارمەند، پێشمەرگە و پلەدار، ٣٩٧٦ کەس پلەکانیان بەرز کرایەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد بەپێی ڕێنوێنییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەهۆی پلە بەرزکردنەوە، مووچەی ئەو کەسانە زیاد دەبێت و ناونیشانی سەربازیشیان بەرز دەبێتەوە.
شایەنی باسە ئەمە لە کاتێکدایە ماوەیەکی زۆرە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی ڕاگیراوە، لە بواری سەربازی و ئەمنی و سەرۆکایەتییەکانی هەرێمدا پلە بەرزکردنەوە بەردەوامە.