TR KU SO
FB X
Kurdistan

زیاتر لە ١٥٠ زانکۆ لە سەرتاسەری جیهان پشتیوانییان لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان و ئێران کرد

Navas Jan
Admin
📅 28 Kasım 2022 22:33

پەیامی کورد...زیاتر لە ١٥٠ زانکۆ لە سەرتاسەری جیهان پشتیوانییان لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان و ئێران کرد

خوێندکاران، دەرچووان، لێکۆڵەران و کارمەندانی ئێرانیی نیشتەجێی دەرەوە لە ١٥٠ زانکۆی جیهان پشتیوانییان لە خۆپیشاندانەکانی کوردستان و ئێران کرد.

ئەوان ڕایانگەیاندووە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٩ی سەرماوەز بۆ هاوپێوەندی و پشتیوانی لەگەڵ خۆپیشاندەرانی کوردستان و ئێران ڕێپێوان دەکەن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە دەبەن.

ئەو کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییە لەژێر ناوی بۆ ئازادیی ئێران بەڕێوە دەچێت.

ئەو ڕێپێوان و کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە لە زانکۆکانی ئورووپا، ئامریکای باکوور، ئوسترالیا و نیووزلەند بەڕێوە دەچێت.

Paylas: