TR KU SO
FB X
Kurdistan

برینداربوونی كۆڵبەرێك بە تەقەی چەکدارانی ئێران لە سنووری بانە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 18 Haziran 2026 05:53

PeyamaKurd - برینداربوونی كۆڵبەرێك بە تەقەی چەکدارانی ئێران لە سنووری بانە

ئاکۆ ساڵحی، کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنووری سەیران بەندی بانە بەسەختی بریندار بوو و بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ۱۴۰۵، ئاکۆ ساڵحی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی خۆریاوای سەر بە شاری بانە، لە کاتی کۆڵبەری دا کرایە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی سنوور بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێش وەختە، دەستبەجێ و بەبێ ڕەچاوکردنی ڕێساکانی بەکارهێنانی چەک، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە؛ لە ئەنجامی ئەم تەقەکردنەشدا ناوبراو دەستی بەسەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری تەورێز گوازراوەتەوە.

 

Paylas: