به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی ستراتیژی ئاو ته‌واو ده‌كرێت
PeyamaKurd - به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی ستراتیژی ئاو ته‌واو ده‌كرێت
به‌ڕێوبه‌ری ئاوی ئاكرێ ڕایگەیاند : "به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی ستراتیژی ئاوی ئاكرێ به‌گوژمه‌ی 109ملیار دینار له قۆناغی كۆتایی دایه و بڕیاره له‌ماوه‌ی 10مانگ ته‌واو بكرێت و بكه‌وێته خزمه‌ت هاووڵاتییان، كه سه‌نته‌ری قه‌زا وناحیه‌ی بجیل و 21 گوند سوودی لێ وه‌رده‌گرن و زیاتر له 100بیریش داده‌خرێن."
ئه‌ندازیار زرار ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌ری ئاوی ئاكرێ، ڕایگەیاند : " پڕۆژه‌ی ستراتیژی ئاوی ئاكرێ له زێی گه‌وره ئاو بۆ ئاكرێ و ناحیه‌ی بجیل و 21 گوند دێنێت، به‌رده‌وام و لە چەند شوێنێکەوە كاری تێدا ده‌كرێت و 68%ی جێبەجێ کراوە، ئێستا كاركردن گه‌یشتۆته سه‌نته‌ری قه‌زا و بۆڕی و تۆڕی ئاو داده‌ندرێت، بوودجه‌ی پڕۆژهکەش 109ملیار دیناره."
ئه‌ندازیار زرار ئه‌حمه‌د ووتیشی "به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، پێویسته پڕۆژه‌كه ته‌واو بكرێت، حکوومەت پارەیشی بۆ كۆمپانیا سه‌رف كردووه.
بڕیاره له‌ماوه‌ی 10مانگ پڕۆژه‌كه ته‌واو بكرێت و بكه‌وێته خزمه‌ت هاووڵاتییان، چی دیکە كێشه‌ی كه‌م ئاوی له سنووری ئاكرێ به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر دەبێت و زیاتر له 10بیریش داده‌خرێن و چیتر پشت به ئاوی ژێرزه‌وی نابه‌ستین."