بڕیاری دابین كردنی پێنج وێستگه‌ی پێوانه‌ی هه‌وا بۆ هه‌ولێر ده‌رچوو
PeyamaKurd - بڕیاری دابین كردنی پێنج وێستگه‌ی پێوانه‌ی هه‌وا بۆ هه‌ولێر ده‌رچوو
به‌ڕێوبه‌ری كاروباری هونه‌ری له ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند : بڕیاری دابین كردنی پێنج وێستگه‌ی پێوانه‌ی هه‌وا بۆ هه‌ولێر ده‌رچووه، چواری جێگیر و یه‌كێكی گه‌ڕۆك، ڕێگر دەبن له پیس بوونی ژینگه‌ی هه‌ولێر، بۆیه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی داوه و ده‌ست به‌دابین كردنیان كراوه."
ئازاد نووری عه‌وڵا، به‌ڕێوبه‌ری كاروباری هونه‌ری له ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگەیاند : "داوامان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردبوو، پێنج وێستگه‌ی پێوانه‌یی هه‌وا بۆ هه‌ولێر دابین بكرێت، حكوومه‌ت ڕه‌زامه‌ندی داوه و بوودجه‌ی بۆ ته‌رخان كردووه، ئێستا خەریکی دابین كردنی ئامێرهكانین بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر دابنرێن، چواریان جێگیر ده‌بن و یه‌كێكش گه‌ڕۆك ده‌بیت بۆ ئه‌وه‌ی بزانین له هه‌ر كوێیه‌كی هه‌ولێر ژینگه پیس بێت ڕێی لێ بگرین کە له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئامێرانه هه‌مووی ئاشكرا ده‌بێت."
ئازاد نووری عه‌وڵا ووتیشی "هه‌موو ڕێكاره‌كانی وێستگه‌كان ته‌واو بووه و ئێستا خه‌ریكی كڕین و دابین كردنی وێستگهكانین كه سوودی زۆریان هه‌یه و ڕێژه‌ی گازه ژههرئاوییەکان دیاری ده‌كات و له كوێ ژینگه‌ی هه‌ولێر پیس بێت 24 كاتژمێر كار ده‌كات و ڕێژه‌ی پیس بوونی ژینگه دیاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ته‌ندرووستی خه‌ڵك نه‌بێت."
ده‌شڵێت "ئه‌مه قۆناغی یه‌كه‌مه، له داهاتوو بۆ شاره‌كانی دیكه‌ش دابین ده‌كرێت."