Kurdistan
بەردەوامی دەست بەسەرکردن و ناڕوونی چارەنووسی بەندکراوێکی کورد زیندانی بووكان
PeyamaKurd - بەردەوامی دەست بەسەرکردن و ناڕوونی چارەنووسی بەندکراوێکی کورد زیندانی بووكان
دوای تێپەڕبوونی نزیکەی مانگێک ، ئیسماعیل کەریمی، هاووڵاتی خەڵكی گوندی "شۆڕجە"ی سەر بە بۆكان، هێشتا لە زینداندا لە دۆخێکی ناڕوون دایە.
ناوبراو کە پێشتریش پێشینەی دەست بەسەر كردنی هەیە، بەبێ فەرمانی دادگا دەست بەسەر كراوە و لەم ماوەیەدا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.
تا ئەم كاتە هیچ زانیارییەکی وورد لەبارەی هۆکاری دەست بەسەر كردن و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ناوبراو کراوە لەبەردەست دا نییە.