Kurdistan
بەردەوامی دەست بەسەرکردن و ناڕوونی چارەنووسی گەنجێکی کوردی خەڵکی مەهاباد
PeyamaKurd - بەردەوامی دەست بەسەرکردن و ناڕوونی چارەنووسی گەنجێکی کوردی خەڵکی مەهاباد
ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری، سامان زیندەپیل، هاووڵاتی تەمەن ٤٠ ساڵی ئەم شارەیان دەست بەسەر کردووه.
سامان زیندەپیل کە خاوەنی بڕوانامەی خوێندنی باڵایە لە بوارەکانی فەلسەفە و کۆمەڵناسی دا، دوای دەست بەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.
سەرباری تێپەڕبوونی ٩ ڕۆژ لە کاتی دەست بەسەرکردن و بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەكەی، ناوەندە حکوومەتییەکان خۆیان لە ووڵامدانەوەی ڕوون سەبارەت بە هۆکارەکانی دەست بەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو بواردووە.