TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەرگری شارستانی هەولێر ڕێنمایی گرینگ بۆ خۆپاراستن لە هێرشی مووشەکی بڵاو دەکاتەوە

📅 02 Mart 2026 06:44
پەیامی کورد   ...   بەرگری شارستانی هەولێر ڕێنمایی گرینگ بۆ خۆپاراستن لە هێرشی مووشەکی بڵاو دەکاتەوە

هاووڵاتی ئازیز ..
پاراستنی سەلامەتیت لە کاتی هێرشی مووشەکیدا پەیوەستە بە خێرایی بڕیاردان و ئارامی دەروونی. بەپێی رێنماییە گشتییەکانی بەرگری شارستانی، ئەمانە گرینگترین هەنگاوەکانن بۆ پاراستنی خۆت و خێزانەکەت:

​١. گەڕان بەدوای پەناگەیەکی گونجاودا، ئەگەر لەناو ماڵیت، پێویستە دەست بەجێ بچیتە شوێنێکی ئارامتر. بچۆ بۆ ئەو ژوورەی کە کەمترین دیواری لەگەڵ دەرەوەی ماڵەکە هەیە. بە هیچ شێوەیەک لە پەنجەرە و دەرگای شووشە نزیک مەبەرەوە، چونکە بەهۆی پەستانی تەقینەوەکە دەشکێن و دەبنە هۆی برینداری سەخت. ئەگەر لە باڵەخانەدایت، نهۆمی زەمینی یان ژێرزەمین گونجاوترینن. ئەگەر لە نهۆمە بەرزەکان بوویت و کاتت نەبوو، لە رێڕەوی ناوەڕاستی باڵەخانەکە (قادرمەکان) بمێنەرەوە.

​٢. ئەگەر لە دەرەوە بوویت، لە ناو ئۆتۆمبێل یان پیادەیت، هەوڵبدە بچیتە ناو نزیکترین بینای کۆنکرێتی. ئەگەر هیچ شوێنێک نەبوو پەنای بۆ ببەیت، راکشێ لەسەر زەوی و دەستەکانت بخە سەر سەرت بۆ پاراستنی لە پارچە و ووردەبەرد. لە ستوونی کارەبا، دارە بەرزەکان، و تابلۆوەکانی ڕیکلام دووربکەوەرەوە.

​٣. رێکارە تەکنیکییەکان لە ناو ماڵ، ئەگەر کاتت هەبوو، سەرچاوەی گازی چێشتخانە و کارەبای سەرەکی بکوژێنەرەوە بۆ رێگریکردن لە ئاگرکەوتنەوە. هەندێک رێنمایی ئاماژە بەوە دەکەن کە کردنەوەی کەمێکی پەنجەرەکان دەبێتە هۆی هاوسەنگکردنی پەستانی هەوا و رێگری لە شکانی شووشەکان دەکات (بە مەرجێک خۆت لێیان دووربیت).

​٤. دوای هێرشەکە هەرگیز لەو پارچە مووشەک یان تەقەمەنییانە نزیک مەبەرەوە کە نەتەقیونەتەوە. رەنگە هەر ساتێک بێت بتەقنەوە. لە رێگەی رادیۆ یان پەیجە فەرمییەکانەوە چاودێری رێنمایی نوێی بەرگری شارستانی بکە. لە کاتی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو پەیوەندی بە ژمارە 115ـی (بەرگری شارستانی) بکە.

​تێبینییەکی گرینگ : ئارامیت بپارێزە و منداڵەکان لە ناوەڕاستی ژوورەکە کۆبکەرەوە، هەوڵ بدە بە پەڕۆ یان بەتانی دایانپۆشیت بۆ پاراستنیان لە تۆز و ووردەشووشە.

Paylas: