"بەندئاوی دووكان بۆ سەرڕێژ بوون پێویستی بە 10 مەتر ئاوی دیکە هەیە"
PeyamaKurd - "بەندئاوی دووكان بۆ سەرڕێژ بوون پێویستی بە 10 مەتر ئاوی دیکە هەیە"
ئەمساڵ بەهۆی شەپۆلی باران و بەفر هەموو كانیئاو و تاڤگەكان ژیاونەتەوە و سەرڕێژبوونی بەندئاوە بچووك و مامناوەندەكان، بەڕێوبەری بەندئاوی دووكان دەڵێ "تەنیا 10 مەتر ئاستی ئاو ماوە بۆ سەرڕێژبوونی بەندئاوەكە، بەردەوامیش ئاستی ئاو بەرز دەبێتەوە."
كۆچەر جەمال بەڕێوبەری بەندئاوی دووكان ڕایگەیاند "ئەمساڵ داهاتێكی ئاوی زۆر باش هاتووەتە بەندئاوی دووكان، تا ئێستا 800 ملیم مەتر باران باریوە، لە ساڵی ڕابردوو 230 ملیم باران باریبوو، لە ڕۆژی 15ی 3 مانگی ڕابردوو تا ئێستا 8 مەتر ئاستی ئاوی بەندئاوی دووكان بەرزبووەتەوە، لە مانگەكانی ڕابردووش ئاستی ئاو باش بەرز بووبووەوە."
ووتیشی "بەبەردەوامی لە سەرچاوەكانەوە ئاو دەڕژێتە بەندئاوی دووكان و داهاتی ئاومان لە زیادبوونە، ئێستا تەنیا 10 مەتر ماوە بۆ سەرڕێژ بوون، كاتی دابارینی باران تاكوو 1-6 ماوە، بڕوامان وایە ئاستی ئاو لە بەندئاوەكە زۆر زیاتر دەبێت."
ووتیشی "لە ئەمساڵ دا داهاتی ئاومان زۆر باش بووە، زیاترە لە ئاستی ئاوی تێكڕای ساڵان، بۆ نموونە چوار هێندەی ساڵی ڕابردوو باران لە سنووری بەندئاوی دووكان باریوە.
دەربارەی كۆگاكردنی ئاو لە بەندئاوەكانی كوردستان بەگشتی و من باسی بەندئاوی دووكان دەكەم، لە وەرزی زستان و بەهار گلی دەدەینەوە، لە وەرزی هاوین و پایز بەپێی پلانێكی زانستی بەكاری دەهێنینەوە، سوودی بۆ خوار دەریاچەكە دەبێت."