TR KU SO
FB X
Kurdistan

تەندرووستی و ڕەگەزنامەی هەولێر کار بۆ سیستەمێکی نوێی ئەلیکترۆنی دەکەن

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 20 Nisan 2026 03:51

PeyamaKurd - تەندرووستی و ڕەگەزنامەی هەولێر کار بۆ سیستەمێکی نوێی ئەلیکترۆنی دەکەن

بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی هەولێر و بەڕێوبەری ڕەگەزنامەی پارێزگاکە کۆبوونەوە، تیشک خرایە سەر کارکردن بە سیستەمێکی نوێ بۆ خێراکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان لە نووسینگەکانی تۆماری لەدایکبوون و مردووان.

یەکشەممە ٢٠٢٦/٤/١٩، د. دلۆڤان محەمەد فاتیح جەلال، بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی هەولێر، پێشوازیی لە عەمید سهێل نەجمەدین عەوڵا، بەڕێوبەری ڕەگەزنامە و باری شارستانی هەولێر کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەماهەنگی نێوان هەردوو بەڕێوبەرایەتی کرا و جەخت کرایەوە لەسەر کارکردن بە سیستەمێکی نوێ بۆ ئاسانکاری و کەم کردنەوەی ڕۆتین لە مامەڵەی هاووڵاتییاندا، بەتایبەتی لە نووسینگەکانی تۆماری لەدایکبووان و مردووان بە مەبەستی خێراکردنی ڕێکارەکان.

هەر لەو دیدارەدا، بەڕێوبەری ڕەگەزنامەی هەولێر لۆگۆی سوپاس و پێزانی پێشکەش بە بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی کرد لەبەرامبەر هەماهەنگییە بەردەوامەکانیان، لای خۆشییەوە د. دلۆڤان سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی کرد بۆ تووندوتۆڵکردنی ڕێکارە کارگێڕییەکان لە پێناو باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان.

Paylas: