"جمووجۆڵی بازرگانی ھەرێم له‌گه‌ڵ ووڵاتان ئاسایی بووەته‌وه"
PeyamaKurd - "جمووجۆڵی بازرگانی ھەرێم له‌گه‌ڵ ووڵاتان ئاسایی بووەته‌وه"
سەرۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند ، جمووجۆڵی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ووڵاتان ئاساییه و به‌رده‌وام هه‌موو جۆره كاڵایه‌ك به‌نرخێكی هەرزانتر له عێراق ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان.
مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكی یه‌كیتی هاورده و ناردەكارانی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگەیاند "جمووجۆڵی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دراوسێ زۆر باشە و به‌رده‌وامه، له سنووره‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئیران، توركیا، عێراق و سووریا هیچ گرفتێکمان نییە، پێش ماوه‌یه‌ك چه‌ند ده‌روازه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران داخرا، ئێستا كراونه‌ته‌وه، ئێستا له سین، ئه‌نده‌نووسیا و هیندووستان کاڵامان بۆ دێت، به‌تایبه‌ت له هیندووستان برنجی زۆرمان بۆ دێت چوونکە گه‌رووی هورمز نیه، پێشتر له‌و ڕێگه‌یه‌وه بۆ به‌سڕا ده‌هات، به‌ڵام ئێستا دێتە مێرسین لەوێشەوە دێته ئیبراهیم خه‌لیل، هه‌رچه‌نده چه‌ند ڕۆژێك دواده‌كه‌وێت به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك وپێك له ئیبراهیم خه‌لیل دێته هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵك ڕه‌نگه پێی وابێت به‌هۆی دوورییەوە گران بگاته هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌و پێناسه گومرگییه‌ی عێراق له‌سه‌ر ساڵ زیادی كرد له هه‌رێمی كوردستان جێ به‌جێ ناكرێت، ئه‌ویش سیسته‌می ئهسیكۆدایه، بۆیه بۆ هه‌رێمی كوردستان ناگونجێت، ئه‌وه‌ش له دوو ڕووەوە بۆ هه‌رێم باشه، هەم نرخ زیاد ناكات هەم هه‌رێمی كوردستان بە به‌هێزی ده‌مینێته‌وه، نابه‌سترێته‌وه به عێراق و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌بێت."
مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان ووتیشی "ئێستا له عێراق به‌هۆی ئه‌و پێناسه گومرگییە نرخی كاڵا زۆر گرانه، له هه‌رێمی كوردستان هه‌رزانه و هیچ گرفتێكمان نیه بۆ هاورده‌ی كاڵا و كۆگاكانی ئێمه پڕن له كاڵا، هاوردەکردنیش به‌رده‌وامە، سه‌ره‌تا هاووڵاتییان هه‌ندێك هه‌ستیان به ترس ده‌كرد، دوای هۆشیاركردنه‌وه ئێستا ئه‌و گرفته نه‌ماوه، بۆیه به‌هۆی نه‌بوونی هێڵی ئاسمانی له ووڵاتانی پاكستان، ئۆزبەكێستان، خوراسان و قه‌فقاز به‌ترانزێت كاڵا بۆ ئێران دێت، له‌وێش بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئێستا هه‌ندێك كاڵای كه‌م هەنە لە ئێرانەوە دێن کە بۆ هه‌رێم پێویست بن، بۆیه ئێستا جووڵه‌ی بازرگانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ووڵاتان بۆ پێشوو گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆیه بازار پڕه له كاڵا و نرخیشیان گران نیه."