TR KU SO
FB X
Kurdistan

دوو هاوژینی هونەرمەندی خەڵکی پاوە دەست بەسەرکران

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 08 Temmuz 2026 02:25

PeyamaKurd - دوو هاوژینی هونەرمەندی خەڵکی پاوە دەست بەسەرکران

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی پووشپەڕ، ڕاشد ئیمامی، ئەندازیاری نەخشەکێشی تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی پاوە، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەیان لەم شارە دەست بەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە وتەی سەرچاوەكانی ھەواڵ، چەند کاتژمێر دوای دەست بەسەرکردنی ڕاشد ئیمامی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات جارێکی دیکە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و شلێر مودیرزادە، هاوژینی ناوبراویان دەست بەسەر کردووە.

دەست بەسەرکردنی ئەو دوو هاوژینە بە بەکارهێنانی تووندوتیژی و بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری ئەنجام دراوە.

جێگەی ئاماژەیە کە، ڕاشد ئیمامی پێشتریش لە كاتی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، لەگەڵ براكەی موحەممەد ئیمامی دەست بەسەر کرابوون.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی وورد لەسەر هۆکارەکانی دەست بەسەرکران، تۆمەتە پاڵدراوەکان و چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.

Paylas: