Kurdistan
دەست بەسەرکردنی هاووڵاتییەكی کورد لە لایەن هێزە سەركوتكەرەكانی ڕێژیمی ئێران ەوە
PeyamaKurd - دەست بەسەرکردنی هاووڵاتییەكی کورد لە لایەن هێزە سەركوتكەرەكانی ڕێژیمی ئێران ەوە
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٩ی ڕەشەمە، هێزە حکوومەتییەکان لە شاری مەهاباد، گەنجێکیان بە ناوی وەهاب حسێنزادە دەست بەسەر کردووە.
بە ووتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەست بەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە بەبێ نیشاندانی بەڵگەی دادوەری و مووڵەتی یاسایی بووە. هێزە حکوومەتییەکان وێڕای پشکنینی شوێنی نیشتەجێ بوونی، ناوبراویان دەست بەسەر کردووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی حسێنزادە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەست بەسەرکران، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەست دا نییە.