TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆكی حکوومەت پێشوازی لە ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی کرد

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 12 Mart 2026 01:18

PeyamaKurd - سەرۆكی حکوومەت پێشوازی لە ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی کرد

چوارشەممە 3/11، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەلاحەددین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەردوولا جەختیان لە گرینگی هاوهەڵوێستی و یەکڕیزی هێز و لایەنە کوردستانییەکان لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان و سەقامگیری ناوچەکە کردەوە.

دووپاتیش کرایەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی ئارامی و ئاشتی دەبێت لە ناوچەکەدا.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

Paylas: