سەرۆکى ههرێمى كوردستان پهیامێكى سهرۆكى ئهمریكاى پێگەیشت
PeyamaKurd - سەرۆکى ههرێمى كوردستان پهیامێكى سهرۆكى ئهمریكاى پێگەیشت
چوارشەممه 2026/4/1 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیاوە پێگەیشت.
باراک پەیامی سەرۆک دۆناڵد ترامپ ی گەیاند کە تیایدا بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک دەکات. سەرۆک ترامپ هاوسۆزی خۆی بۆ بەڕێزیان و هاوخەمی بۆ خانەوادەی شەهیدان دەربڕیوه و هیوای زووچاکبوونەوەی بۆ برینداران خواستووه.
له پهیوهندییه تهلهفۆنییهكهدا باراک هەروەها جەختی لە پشتگیری تەواوی سەرۆک ترامپ و ئەمریکا بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە. لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندییەکەی کرد و پێزانینی بۆ هەڵوێست و هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
لێکەوتەکانی شەڕ لە ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی پهیوهندییهکه بوو.