Kurdistan
سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی کۆبووەوە
PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی کۆبووەوە
یەکشەممە 5/24 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا ، لەگەڵ هومام حەموودی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی کۆبووەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پشتیوانی کردنی حکومەتی فیدراڵ لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گشت پێکهاتەکان.
هەروەها سەردانی سەرۆکی حکوومەت بۆ بەغدا بە ئەرێنی نرخێندرا بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە چوارچێوەی دەستوور و لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە پرنسیپی هاوبەشی ڕاستەقینە.