TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبووەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 25 Mayıs 2026 04:36

PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبووەوە

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

لە دوا کۆبوونەوەکانی دا لە بەغدا، ئێوارەی یەکشەممە ٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کران.

ھەردوولا جەختیان لە پێویستی پشتیوانی کردنی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاری و ئاستەنگە جۆراوجۆرەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کوردستان و گشت پێکھاتەکان کردەوە.

Paylas: