TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەت : هەموو ڕێکارێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دوژمنکارییانە دەگرینە بەر

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 25 Mart 2026 01:14

PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەت : هەموو ڕێکارێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دوژمنکارییانە دەگرینە بەر

سێشەممە، 24ـی ئاداری 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "هێرشی دوژمنکارانەی غەدر و خیانەتی شەوی رابردوو بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەین، کە لە ئەنجامدا 6 پێشمەرگەی قارەمان شەهید و 30 پێشمەرگەش بریندار بوون.  سەرەخۆشی لە کەس وکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم و داوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران لە خودای گەورە دەکەم."

سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی دووپاتی دەکاتەوە "هەموو ڕێکارێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دوژمنکارییەی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان دەگرینەبەر". 

هاوکات داوا لە حکوومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات "سنوورێک بۆ ئەم هێرشە دوژمنکارانەی سەر هەرێمی کوردستان دابنێن."

Paylas: