TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکوەزیرانی قەتەر دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 03 Nisan 2026 01:31

PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکوەزیرانی قەتەر دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

پێنجشەممە، ٢ـی نیسانی ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی ھەرێمی کوردستان و قەتەڕ و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

ھەردوولا سەرکۆنەی ئەو ھێرشە تیرۆریستیانەیان کرد کە دەکرێنە سەر ھەرێمی کوردستان و قەتەڕ و نیگەرانی قووڵی خۆیان لە بەرانبەر پەرەسەندنی شەڕ و گرژییەکان لە ناوچەکە دەربڕی و جەختیان لە گرینگی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری کردەوە.

ھەردوولا ھاوڕابوون لەوەی میلیشیا و گرووپە لە یاسادەرچووەکان مایەی ھەڕەشە و مەترسین و پێویستە حکوومەتی عێراق کۆنتڕۆڵیان بکات.

سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر جەختی لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە دەبێ ھەڕەشە و مەترسییەکانیش لەبەرچا بگیرێن.

سەرۆکی حکوومەت، ھاوسۆزی ھەرێمی کوردستانی لەگەڵ خەڵکی قەتەڕ دووپات کردەوە، ھەردوولا کۆک بوون لە سەر پێویستی بەردەوامبوونی پەیوەندیی و ھاوئاھەنگی بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگاری و ئاستەنگەکان.

Paylas: