TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەت و شای ئوردن دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 19 Mart 2026 06:16

PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەت و شای ئوردن دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شای ئوردن، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکان کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٨ـی ئاداری ٢٠٢٦، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شا عەبدۆڵلای دووەم، شای ئوردن، دۆخی گشتی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ئوردن و ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنەیان تاوتوێ کرد.

ھەروەھا گفتوگۆ لەبارەی پێشھاتەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکان و ھێرشەکانی سەر ھەرێمی کوردستان و عێراق و ئوردن و ووڵاتانی ناوچە کرا.

لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە قەیرانی ئابووری و دەرھاویشتەکانی لەسەر عێراق و ناوچەکە کرا و ئاماژە درا کە حکوومەتی ھەرێم بۆ یارمەتیدان و سووککردنی باری قورسی ئابووری وەک ھەنگاوێکی یارمەتیدەر، ڕێگەی بە ھەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆڕی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیھانی تورکی دا.

Paylas: