TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەت و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 15 Mart 2026 03:55

PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەت و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و تۆم باڕاک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و بە تووندی ھێرشەکانی سەر ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی ئەمریکایان لە بەغدا شەرمەزار کرد.

ئێوارەی شەممە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە باڵیۆز تۆم باڕاک نێردەی تایبەتی سەرۆک دۆناڵد ترامپ بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا دۆخی گشتی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا. ھەردوولا ھێرشەکانی سەر ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدایان شەرمەزار کرد. ھەروەھا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لە پەیوەندی بەردەوام دا بن.

Paylas: