Kurdistan
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە پارێزگاری بەغدا کرد
PeyamaKurd - سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە پارێزگاری بەغدا کرد
چوارشەممە 6/17، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەتوان ئەلعەتوانی، پارێزگاری بەغدا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە پێویستی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان بەغدا و پارێزگەکانی دیکەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرا لەپێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.
پارێزگاری بەغدا ستایشی ئاوەدانی و گەشەپێدانی هەمەلایەنی هەرێمی کوردستانى کرد و خواستی خۆی بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێم نیشان دا.
سەرۆکی حکوومەت ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر هاوکارییەکی پێویست لەگەڵ بەغدا و پارێزگەکانی دیکەی عێراق دەربڕی.
17 حوزەیران 2026